نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / توێژینەوەیەک.. خواردنەوە گازیەکان دەبنە هۆی مردنی پێش وەختە

توێژینەوەیەک.. خواردنەوە گازیەکان دەبنە هۆی مردنی پێش وەختە

ماڵپەڕی” برایت ساید” باس لە توێژینەوەیەک دەکات کە چۆن خواردنەوە گازیەکان مەترسی لەسەر ژیانمان دەکات:

توێژینەوەکە لە داتایی ٤٥١،٧٤٣ کەسیان کۆڵیەوە تەمەنیان لە ٥٠ ساڵدابوو، ئەنجامەکان دەریان خست ئەوانەی خواردنەوە گازیەکانی شەکری دروستکراو یاخود شەکری ئاسایی دەخۆنەوە هەمان ئەنجامیان هەیە.

ئەم دۆزینەوەیە لەسەر نزیکەی نیو ملیۆن کەس کراوە و ڕێژەی مردن بەهەموو هۆکارەکان زیادی کردووە، لەوانەش نەخۆشیەکانی دڵ یاخود ئەوانەی شەکر دەخۆن ئەگەر دەستکرد بێت یاخود شەکری ئاسایی.

مارک هیمان پسۆپر و پزیشک بەشداری ئەم لێکۆڵینەوەی کردووە و دەڵێت” ئەنجامەکان دەریدەخەن ئەوانەی لەڕۆژێکدا پەرداخێک یاخود دووان دەخۆنەوە لە خواردنەوە گازیەکان، پڕیانە لە شەکری دەستکرد و شەکری ئاسایی، ئەوا مەترسی گیان لەدەستدانیان هەیە بەهۆی تووشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ و هەرسەوە.

کاتێک دێتە سەر شەکرە دەستکردەکان، توێژینەوەکانی تر دەریدەخەن پەیوەندیان هەیە بە قەڵەوی، شەکرە، زیادکردنی حەزی برسێتی لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری لەسەر چوستی و چالاکی هەیە.

ئەم شەکرە دەستکردانە کار لە باری کیمیایی مێشک دەکەن، بەجۆرێک کە برسیت دەکەن و چوستی دادەبەزێنن، هەروەها کار لە بەکتریای سوودبەخشی ریخۆڵە دەکەن ئەمەش ئەنجامێکی باشی نابێت.

لەبری ئەوە “هیمان “پیشنیار دەکات ئاو بخورێتەوە باشترە لە خواردنەوە گازییەکان.

بۆیە تا دەتوانن لەخواردنەوە گازیەکان دوور بکەونەوە چونکە دەبێتە هۆی مردنی پێشوەختە

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *