نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی به‌شداریی كۆڕبه‌ندی مه‌نامه‌ ده‌كا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا و ئه‌وروپا كۆده‌بێته‌وه‌

مه‌سرور بارزانی به‌شداریی كۆڕبه‌ندی مه‌نامه‌ ده‌كا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا و ئه‌وروپا كۆده‌بێته‌وه‌

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی کۆڕبەندی (دایەلۆگی مەنامە 2021 ) دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئەورووپا و وڵاتانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 19/11/2021، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ یاوه‌ری شاندێکی حکوومی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی (دایەلۆگی مەنامە 2021) کە ڕۆژانی 19 تا 21/11/2021، بە ئامادەبوونی  چەندان سیاسەتکار  و بیرمەند و خاوەنکار و کەسایەتيی ناسراوی جیهانی بەڕێوەدەچێت و گفتوگۆ دەربارەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و کێشەکانی ناوچەکە و جیهان دەکرێت.

بڕیارە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەش چەندین کۆبوونەوە و  دیداری گرنگ، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکی و ئەورووپی و وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ئەنجام بدات.

شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *