داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بۆسەر کوردستانی ڕۆژئاوا بە ڕەزامەندی دەوڵەتانی زلهێزی ئەمریکا و ڕوسیا بووە، جەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی دەڵێ، ئەمریکا و ڕوسیا پێیان وتون، نایەڵین تورکیا هێرشتان بکاتەسەر.
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە ئاشكرای كرد، ئەگەر تورکیا رەزامەندی لە رووسیا و ئەمهریکا وەرنەگرێت، ناتوانێت هیچ ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامبدات، بۆیە دەزانن تورکیا هێشتا رەزامەندی وەرنەگرتووە.
فەرماندەی گشتی هیزەکانی سووریای دیموکرات دەشڵێت، رووسیا و ئەمهریکا ئەوانی دڵنیاکردووهتەوە لەوەی رێگە بە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی نوێی تورکیا نادەن.