هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژى ڕێكخراوى تیرۆريستیی داعش، كاروانێكى دیكه‌ى ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى، ڕاده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/11/2021، له میره‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، 256 ئۆتۆمبێلى سه‌ربازیی ڕاده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرد، كه به‌شێك له ئۆتۆمبێله‌كان بۆ كاروبارى ناو لیواكانن، به‌شێكیشیان ئۆتۆمبێلى شه‌ڕكه‌رن.
ئه‌مه سێیه‌مین كاروانى ئۆتۆمبێلى سه‌ربازییه، كه هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕاده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كردووه.