نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / موژدەیەک بۆ کارمەندانی تەندروستی مەسرور بارزانی بووجەی هاندانی بۆ زیاکردن

موژدەیەک بۆ کارمەندانی تەندروستی مەسرور بارزانی بووجەی هاندانی بۆ زیاکردن

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان بڕیاریداوە بە زیاد کردنی بووجەی مانگانە بۆ دابینکردنی پێداویستی تەندروستی بۆ ڕوبەڕو بونەوەی پەتایی کۆرۆنا، سەرفکردنی هاندان بۆ پزیشک و پەرستارەکان.

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران نوسراوێکی بڵاو کردووەتەوە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، بووجەیەکی چوار ملیار دینار سەرفدەکرێت بۆ پزیشک و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی پێشەوەی ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا وەک هاندان.

هەروەها لە نوسراوەکەدا هاتووە، مەسرور بارزانی ڕەزامەندی داوە مانگانە ملیارێک و پێچ سەد ملیۆن دینار زیاد دەکرێت بۆ بووجەی دابینکردنی پێداویستی تەندروستی ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا.

لەنوسراوەکەدا هاتووە مانگانە پێنچ ملیار دینار وەک دابینکردنی دەرمان و پێداویستی تەندروستی خێرا،150 ملیۆن دیناریش بۆ هەڵمەتی هۆشیاری تەرخاندەکرێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *