نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی لە بارەی كۆچی گەنجان چی دەڵێت

مەسرور بارزانی لە بارەی كۆچی گەنجان چی دەڵێت

تکاتان لێدەکەم، نە بۆ من و نە بۆ هیچ کەسێکی تر، پەیوەندیی خۆتان لەگەڵ وڵاتەکەی خۆتان مەپچڕێنن، چونکە ئێوە خاوەنی ئەو وڵاتەن خەڵکی تر خاوەنی نییە، وڵات هی کەس نییە هی ئێوەیە، بۆ کوێ دەچن؟داهاتووی ئەو وڵاتە ئێوەن، سەرکردەی ئایندەی ئەم وڵاتە ئێوەن، هیچ وڵاتێک ناگاتە وڵاتی خۆت، دەبێت وەکو دایک وڵاتەکەمان خۆشبوێت.

هیوادارم پێش هەموو شتێک خۆشەویستیی خۆتان بۆ وڵاتەکەتان بە هیچ شتێکی دیکە نەگۆڕنەوە، زۆر گەشبینم بە داهاتووی کوردستان، هاووڵاتی خاوەنی ئەو وڵاتەیە، کێشەی ئێمە ئەوەیە زۆر جار کلتوورێک بڵاوکرایەوە کە بڵێن ئەو وڵاتە موڵکی کەسێکە و من گەنج و تۆی گەنج هیچ جێگەیەکمان لەو وڵاتەدا نییە و سەرهەڵگرە بڕۆ بۆ کوێ دەڕۆیو بڕۆ هیچ هەستی خۆشەویستی بۆ وڵات و خاک نەماوە و نەیانهێشت، ئەمە وایکرد کە ئەم هەستی نا ئومێدییە لە ناخی گەنجدا دروست ببێت.

چوونە دەرەوە باشە بەڵام بۆ فێربوون، بڕۆن بۆ زیادکردنی ئەزموونی خۆتان، بەڵام نەک بۆ ئەوەی بەراوردی بکەی و بڵێی وڵاتێکی تر لە وڵاتی تۆ خۆشترە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *