ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا و تێیدا چه‌ند بڕیارێك ده‌نگی له‌سه‌ر درا.
یه‌كێك له بڕیاره‌كان ته‌رخانكردنی بڕی 200 هه‌زار دۆلار (300 ملیۆن دینار) بوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له بودجه‌ی فریاكه‌وتنی ساڵی 2021 و خه‌رجكردنی بۆ ئه‌و كۆچبه‌ره عێراقییانه‌ی له سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا و لیتوانیا گیریان خواردووه به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان بۆ عێراق.
جێی باسه له دوێنێ دووشه‌مه‌وه هه‌زاران كۆچبه‌ری عێراقی به لێشاو له سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا و لیتوانیا گردبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یان پێ بدرێ بگه‌نه وڵاتانی تری ئه‌وروپا، له‌به‌رامبه‌ریشدا به هه‌زاران پۆلیس له سنووره‌كان كۆبوونه‌ته‌وه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگرییان لێ ده‌كه‌ن سنووره‌كان تێپه‌ڕێنن و كۆچبه‌ره‌كانیان ناچاركردووه له‌نێو دارستانه‌كان له بارێكی خراپی مرۆیی و ته‌ندروستیدا ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن.