راوێژکارێکی پێشووی سه‌رۆک کۆماری عێراق ئاماژه به‌وه ده‌کات، به‌شێک له په‌رله‌مانتاره‌کانی کورد له به‌غدا، که له دژی کوردستان بوون، هۆکاری دروستبوونی ئه‌و نائومێدییه‌ن.
د.عه‌بدوڵا عه‌لیاوه‌یی، راوێژکاری پێشووی سه‌رۆک کۆماری عێراق و مامۆستای زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین، سەبارەت بە کۆچی گەنجانی کورد بۆ دەرەوەی وڵات دەڵێ: “بابه‌تی کۆچ بابه‌تێکی نێوده‌وڵه‌تییه و ته‌نیا لە کوردستان نییه و ته‌نیا سیسته‌می ئیداری و سیاسی هۆکار نیین بۆ کۆچ، زۆر هۆکاری دیکە هه‌ن، یه‌کێک له‌وانه، زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانی جیهانە.
گوتیشی: “جیاله‌وه‌ش، ئه‌مه نابه‌سترێته‌وه به هۆکاری سه‌ره‌کیی سیستەمی سیاسی، سیسته‌می ئه‌م ناوچه‌یه‌ی رۆژهه‌ڵاته وایه، به‌تایبه‌ت له وڵاته بەکێشەکان، یان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی سیستەمی سیاسی‌یان ئارام نییه، بەڵام ئه‌وروپا چونکه سیسته‌مه‌که‌ی جێگیره، بۆیە جیاوازه، ئەمە ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ده‌وڵه‌ت هۆکار بێت بۆ کۆچی گەنجان.
د.عه‌بدوڵا روونیشی کرده‌وه: “ئه‌وانەی له ئۆپۆزسیۆن بوون له په‌رله‌مانی کوردستان و به‌شێکیشیان له په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڕاستی بەردەوام له دژی حکووه‌ت بوون و گه‌نجانیان هان دەدا و خه‌ونه‌کانیان پووچه‌ڵ دەرکردنەوە، ئه‌وه رۆڵی هه‌بووه بۆ کۆچی گه‌نجان، هەروەها راگه‌یاندنی ئۆپۆزسیۆنیش رۆڵی هه‌بوو لە بێهیواکردنی گه‌نجان.