سیاسه‌تمه‌دارێکی کورد باس لە پرسی کۆچی گەنجان دەکات بۆ دەرەوەی وڵات و دەڵێ پێویستە ئەو بابەتە بە عەقڵێکی کراوەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت نەک بە سیاسی بکرێت، نموونەیەکی زیندووش دێنێتەوە کە کەسێکی نزیکی خۆیەتی و دەڵێ کەسی نزیکی خۆم کۆچی کردووە لە کاتێکدا لە هیچی کەم نەبوو و لە کوردستان ژیانی خۆش بووە.
د.دیندار دۆسکی، سیاسەتمەداری کورد،رایگەیاند: “پرسی کۆچ بابەتێکی نامۆ نییه و نابێت ئۆپۆزسیۆن بیخاته ملی حکوومه‌ت، ناشێت ده‌نگی پێ کۆ بکرێته‌وه، ئه‌مه پرسێکه ئۆپۆزسیۆن و حکوومه‌ت ده‌بێ کۆچی گه‌نجان تاوتوێ بکەن له په‌رله‌مان و حکوومه‌ت.
گوتیشی: “شه‌رمه کۆچبه‌ر لەو سنوورانە لە سەرما ره‌ق ببنه‌وه، که‌چی لێره خه‌ڵکێک ده‌نگی پێ کۆ بکاته‌وه و فرمێسکی تیمساحییان بۆ بۆ بڕێژێت، تۆمەتبارکردنی حکوومەت لە چوارچێوەی ئەو پرسەدا ڕەوا نییە، ئەمە پرسێکی گەورەترە لە حکوومەت و لایەنە سیاسییەکان و دەبێ لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی کوردی قسەی جددیی لەسەر بکرێت”.
ئەو سیاسەتمەدارە کوردە دەشڵێ: “ناکرێت کۆچی گه‌نجان بەکار بهێندرێت بۆ ناشیرنکردنی کوردستان و ئەمە پرسێکە دەبێت، لە دەرەوەی کێشمەکێشی سیاسی و موزایەدە بیری لێ بکرێتەوە”.