نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەفین حوسێن: باس لە خێرایی وەڵامدانەوەی سەرۆك وەزیران دەكات بۆ دروستكردنی قوتابخانەی گەڕەكی كۆری

سەفین حوسێن: باس لە خێرایی وەڵامدانەوەی سەرۆك وەزیران دەكات بۆ دروستكردنی قوتابخانەی گەڕەكی كۆری

ئەو کاتەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لافاوەکەی گوندی کۆری بەسەرکردەوە، گەنجێک کە بەڕێوەبەری قوتابخانەی گوندی کۆرییە، قوتابخانەکەیان لە کابینە پێکهاتووە، داوای لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، قوتابخانەیەکیان بۆ درووست بکات، سەرۆک وەزیران هەر ئەوکات بەڵێنی جێبەجێکردنی دا.

سەفین حوسێن عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری قوتابخانەی گوندی کۆری ڕایگەیاند: “كاتێك سه‌رۆك وه‌زیران هاته‌ گوندی كۆری و دانیشتووانه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م قۆسته‌وه‌ و خۆم لێی نزیك كرده‌وه‌ و داوام كرد، قوتابخانه‌یه‌ك بۆ گوندی كۆری درووست بكرێت.

گوتیشی: “وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌كه‌ بۆ قوتابی و مامۆستاكانی گوندی كۆری وه‌ك جه‌ژن وابوو.

مامۆستا سەفین خۆشحاڵە بەوەی کە سەرۆک وەزیران بە زووترین کات، وەڵامی داواکاری دانیشتووانی گوندی کۆری دایەوە.

سەرۆکی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان نەک تەنیا خێرا وەڵامی داواکاری دانیشتووانی گوندی کۆری دایەوە، بەڵکو خودی خۆی بەردی بناغەی قوتابخانەکەی دانا و وەک دیارییەک پێشکەشی مامۆستا و قوتابی و دانیشتووانی گوندی کۆری کرد.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *