نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌حمود عوسمان:گروپە چەكدارییە میلشیایەكانی سەر بە ئێران هەوڵی تیرۆركردنی مستەفا كازمیان داوە

مه‌حمود عوسمان:گروپە چەكدارییە میلشیایەكانی سەر بە ئێران هەوڵی تیرۆركردنی مستەفا كازمیان داوە

مه‌حمود عوسمان . راگه‌یاند: ئەو گروپانەی كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ كازمی ده‌كرد نایشارنەوە کە سەر بە ئێرانن، (وەک گروپەکانی عەسائیبی ئەهلی حەق و حیزبوڵای عیراقی) کە هەموو کەس وای بۆ دەچێت ئەوان بن هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی كازمیان ئه‌نجام دابێت، بەڵام ئیتر نازانرێت حکومەتی عیراق دوای ئەمە کارێک دەکات یاخود بێدەنگ دەبێت و هیچی تر ناکات! چونکە ئێستا ئەو چەکدارانە لە دەوڵەتیش بەهێزترن.

دوای هێرشکردنە سەر ماڵی کازمی بەشێک لە چاودێران پێییان وابوو ئەوە هەوڵێکی کودەتا بووە بۆ دەستبەسەردا گرتنی دەسەڵات و حکومەتی عیراقی.

بەڵام د. مەحمود عوسمان دەڵێت: “هەوڵی کودەتا نەبووە، کودەتای چی؟ چونکە ئەگەر کازمیش بکوژن هیچ نابێت، چی دەبێت؟! خۆی هەرئێستا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراقە”.

دوێنێ سەرلەبەیانی دوای هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی، قەیس خەزعەلی ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق لە تویتێکدا رایگەیاند: “پێشتر هۆشدارییان دابوو لەوەی هەندێك لایەنی هەواڵگری هەوڵی بۆردومان كردنی ناوچەی سەوز و تۆمەتبار كردنی گروپە بەرگریەكانی ئەوان دەدەن”، جەختیشیکردەوە “گروپەکەیان لەو کارە بەرپرس نین”.

بەپەلە

. سەرکردەیەکى گۆڕان بافڵ تاڵەبانى بووەتە مەقاشى دەستى میلیشیاکان

. بۆ گۆڕان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى کۆنابێتەوە لە کۆمێنت زیاتر بخوێنەرەوە كەریم فەخری قاسم، ئەندامی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *