دوای ئەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان ڕێگەی دا بە گەڕانەوەی قوتابییانی کچ بۆ ناوەندەکانی خوێندن ڕایانگەیاند کە ناتوانن سەلامەتی بۆ ئەو کچانە مسۆگەر بکەن کە لە ناوەندەکانی خوێندنی کچان دەخوێنن.
ڕۆژنامەنووسێکی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سەرکردەکانی تاڵیبان مۆڵەتییان دا بە کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن، کچان دووبارە گەڕانەوە بۆ پۆلەکان، بەڵام سەرکردەکانی تاڵیبان ڕایانگەیاند، ناتوانن سەلامەتی ئەو کچانە بپارێزن کە ئێستا گەڕاونەتەوە ناوەندەکانی خوێندن.
هەروەها ڕۆژنامەنووسەکە ڕاشیگەیاند: دۆخی ناوەندەکانی خوێندنی کچان تا ئێستا لە پارێزگاکانی ئەفغانستان ڕوون نەبووەتەوە و بەشێک لە قوتابخانە ناوەندییەکانی کچان تا ئێستاش نەکراونەتەوە لە وڵاتەکە، ئەوانەشی کە دەخوێنن پارێزراونین.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە ناوخۆییەکانی وڵاتەکە، لە سەرەتای دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵەوە لە شەش پارێزگای ئەو وڵاتە تەنها 34 قوتاتبخانەی کچان کراونەتەوە.
بەپەلە
ئەندامی نێرینەی کەر بۆ کوێ هەناردە کراوە
وەرە کۆمێنت زانیاری بخوێنەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ووڵاتی نێجیریا دەست بەسەر حهفت ههزار ئەندامی نێرینەی …