دانا جەزا ئەندامی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ،ئه‌و واقیعه‌ی ئێستا له خوارووی عێراق هه‌یه پاشه‌كشه و خۆپیشاندانه، هۆکارەکەی بۆ ئه‌و حزبانه ده‌گه‌رێته‌وه كه پاشه‌كشه‌یان به خۆوه بینیووه له پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌و هەڵبژاردنە، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌لبژاردنه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌مێكی نوێ بوو ئالیه‌تی نوێ و كۆمسیۆنێكی نوێ، له‌وانه‌یه هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی تێیدا روویدا بێت.
دانا جەزا گوتی: ئەو ئەنجامانە بۆ ئێمە چاوەڕوان کراو بوون، هەرچەندە ئێمە تێبینیمان هەبوو لەسەر یاساکە بەڵام مامەڵەمان لەگەڵ کرد
هەروەها دانا جەزا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی عێراق گوتی: ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و دواوه چوون ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌یان دروستکرد بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قام رازی بكه‌ن، هەروەها فشاریشه بۆ سه‌ر كۆمسیۆن و هه‌وڵیشه بۆ ئه‌وه‌ی له حكومه‌تی داهاتوو پێگه‌یان به‌هێز بێت.
گوتیشی: ئه‌و داخوازیانه‌ی خۆپیشانده‌ران و ئه‌و پارته سیاسییانه قورسن و جێبه‌جێ ناكرێن كه ده‌یانه‌وێت هه‌موو ده‌نگه‌كان به ده‌ست بژمێردرێنەوە، كۆمسیۆن ئه‌و كاره نه‌كات، هەروەها په‌سه‌ندكردنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش پەسەند ناكه‌ن، ئه‌وانه فشاری سیاسیین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له پێكهێنانی حكومه‌ت پشكیان هه‌بێت.
دانا جه‌زا ڕایگه‌یاند، مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه نایه‌وێت دەستوەردان له پرسه سیاسیه‌كاندا بكات به‌تایبه‌تی له‌و ململانێیه‌ی نێوان خودی شیعه‌كان.
ڕاشیگەیاند: پێویسته به‌ره‌یه‌كی كوردستانی هه‌بێت بۆ پێكھێنانی حكوومه‌ت، ئه‌وه‌ش پێویسته ئامانجی سه‌ره‌كی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد بێت.