نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / قۆناخی نوێ چاكسازی دەستی پێكرد

قۆناخی نوێ چاكسازی دەستی پێكرد

عەبدولحەكیم خەسرەو سكرتێری لیژنەی باڵای چاكسازی ،گەیاند، چاكسازییەكانی كابینەی نۆ بەردەوامی هەیە، نوێترین كارەكانیش ئەوەیە دۆسیەی شەهیدانی شەڕی تیرۆر، تەواو بووە و چووەتە سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری و لەمەودوا شەهیدانە وەردەرگرن.

سكرتێری لیژنەی باڵای چاكسازی لەبارەی چاكسازییەكانی حكوومەت لە وەزارەتی پێشمەرگە، ددانی بەوەدا نا كە تا ئاستێك جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە سستە.

ئەوەی ئاشكرا كرد كە لەم هەفتەیەوە دەست دەكەن بە دروستكردنی كۆدی بێ هاوتا بۆ 46 هەزار پێشمەرگە لە لیواكانی سەربە وەزارەت دەگرێتەوە، كە قۆناغێكی گرنگی چاكسازی و ڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانە.

“چاكسازی لە سەرجەم سێكتەرەكان بەردەوامی هەیە، لە لیستی مووچەی كەمئەنداماندا ئێستە 87 هەزار سوودمەندی وەرگرتنی منحە لە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی هەن، كاتێك چاكسازیمان كرد، 14 هەزار كەس نایاسایی بوون و مووچەكانیان بڕا ” عەبدولحەكیم خەسرەو وای گوت.

ئەو قسانەی سكرتێری جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە كاتێكدایە، بایۆمەتری و یاسای چاكسازی لەمساڵدا خراونەتە كار، ئامانج لێی دادپەروەرییە لە مووچەی فەرمانبەران و ڕێكخستنەوەی كۆی گشتی دۆسیەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، هێنانە كایەی یەكسانی.

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *