داوا لەلایەنگرانی سەدر کراوە دان بەخۆیاندا بگرن
نزیكبونه‌وه‌ی سه‌در و عامری و كۆبونه‌وه‌ی نێوانیان ره‌تده‌كرێته‌وە
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی ئاگادار ره‌تیكرده‌وه كه نزیكبونه‌وه له‌نێوان رابه‌ری ره‌وتی سه‌در و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح رویدا بێت وه‌ك له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه سیاسییه‌كه باسی له‌وه كردوه كه ئه‌وه‌ی میدیاكان باسی ده‌كه‌ن گوایه به‌م نزیكانه، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در و هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح-ی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی كۆده‌بنه‌وه، دوره له راستییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی كه هیچ نزیكبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان سه‌در و عامری له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق نییه و ئه‌وه‌ی میدیاكان باسی ده‌كه‌ن ناڕاسته.
بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو، موقته‌دا سه‌در كه خاوه‌نی 74 كورسییه، ده‌ستی به كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن كردوه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌ردانی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و عه‌مار حه‌كیم و حه‌یده‌ر عه‌بادی له به‌غدا كردوه و به‌نیازیشه سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی دیكه بكات.