نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە گەرمەسێر پێشمەرگە بە توندی وەڵامی پەلامارێکی تیرۆرستانی داعش دەداتەوە

لە گەرمەسێر پێشمەرگە بە توندی وەڵامی پەلامارێکی تیرۆرستانی داعش دەداتەوە

کاتژمێڕ 8:00ـی ئێوارەی ئەمشەو هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە توندی وەڵامی پەلامارێکی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستانی داعش دایەوە. 

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: کاتژمێر 8:00ـی ئێوارە، تیرۆرستانی داعش پەلامارێکی ترسنۆکانەیان بۆ سەر خاڵێکی فەوجی 1ـی لیوای 9ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرەگە لە سنووری میحوەڕی گەرمەسێر- کفری دا.

ڕاشیگەیاند: پەلامارەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بەتوندی و خێرایی وەڵامدرایەوە و لێیان هاتنە دەست، خۆشبەختانە هیچ زیانێک بە پێشمەرگە نەگەیشتووە.

هەروەها وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەمە بۆ چەندین جارە داعش، سوود لە بۆشایی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی وەردەگرێت، بۆ پەلاماردانی هێزەکانی پێشمەرگە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *