پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌شێك له‌هاوڵاتیان و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌ستیپێكرد و به‌گوێره‌ی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، گرژی و ئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه و به‌شێك له‌خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشیانكرده سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان، به‌شێكی هێزه ئه‌منیه‌كانیش ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كرد و له‌هه‌وڵدان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كه و رێگریكردن له نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له‌ئه‌نجامی گرژی و ئاڵۆزیه‌كان خۆپیشانده‌رێك له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌ناوچه‌ی سه‌وز كوژراوه و زیاتر له 30 (سی) كه‌سی دیكه‌ش له خۆپیشانده‌ر و هێزه ئه‌منیه‌كان برینداربون، له‌ئێستاشدا هه‌وڵه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ده‌ستیپێكردوه.
خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه 10ی مانگی رابردو ئه‌نجامدرا و داواده‌كه‌ن، دوباره سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌ژماربكرێنه‌وه.