نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / نیشانەکانی نەخۆشی سستبوونی رژێنی دەرەقی و چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردن

نیشانەکانی نەخۆشی سستبوونی رژێنی دەرەقی و چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردن

رژێنی دەرەقی رژێنێکە لە ملی مرۆڤ، ٣ جۆر هۆرمۆن دروستدەکات، تی ٣ و تی ٤ کە دروستکردن و بەکارهێنانی وزە رێک دەخەن لە لەشی مرۆڤدا، کالسیتۆنین کە رۆڵێکی کەمی هەیە لە رێکخستنی رێژەی کالسیۆم لە لەشی مرۆڤدا، نیشانەکانی نەخۆشی سستبوونی رژێنی دەرەقی چین؟ دكتۆر سۆران پزیشکی پسپۆڕی هەناو و نەخۆشییەکانی دڵ و رژێنەکان نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ باسده‌كات.
ئەو کەسانەی نەخۆشی سستی رژێنی دەرەقیان هەیە (غوددەی تەمبەڵ) لەوانەیە یەکێک یان زیاتر لەم نیشانانەیان هەبێ: 1-هیلاکی بەردەوام2-بێتاقەتی3-بەرگەنەگرتنی سەرما4-تەنک بوون و زبر بوونی پرچ5-ووشک بوون و ئەستوور بوونی پێست6-قەبزی7-کەمبوونی رێژەی لێدانی دڵ8-هەناسە تەنگی لەکاتی وەرزش و کارکردن9-ئەستوور بوونی پا و لاق10-بەرزبوونەوەی فشاری خوێن11-بەرزبوونەوەی رێژەی چەورییەکانی خوێن12-ناڕێکی سووڕی مانگانە13-کەمبوونەوەی چانسی سگپڕی14-زیادبوونی ئەگەری منداڵ لەبار چوون
دەستنیشانکردن: بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی سستی رژێنی دەرەقی- غوددەی تەمبەڵ – پزیشک دوای پرسیارکردنی نیشانەکانی نەخۆشیەکە و پشکنینی سەریری، داوای پشکنینی خوێن دەکات، یەکەمیان پشکنینی TSH و ئەگەر بەرزتر بوو لە رێژەی ئاسایی داوای پشکنینی FT4 دەکات بۆ دوپاتکردنی ئایە نەخۆشەکە سستی رژێنی دەرەقی ی هەیە یان پێشی سستی رژێنی دەرەقی، و هەندێک جار پزیشک هەردووکیان بەیەکەوە داوا دەکات بۆ زووتر دەست نیشان کردن

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *