نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / چاندنی ئامێری لاوازی سێکسی چییە و بۆ کێ بەکاردەهێندرێت

چاندنی ئامێری لاوازی سێکسی چییە و بۆ کێ بەکاردەهێندرێت

ئامێری لاوازی سێکسی ناوی زانستییەکەی بریتییە لە (penile prosthesis)، لە سەرەتای شەستەکانی سەددەی رابردوو داهێنداراوە و دواتر ساڵ بە ساڵ پێشکەوتنی زیاتر و بەرچاوی بەخۆیەوە بینییەوە، لە ئێستادا ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ هەزار لەو ئامێرە لە هەموو جیهان دەچێندرێن بۆ کەسانی پێویست، لەو ژمارەیەش پشکی شێر بەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەتووە کە بریتییە لە ٥٠ هەزار ساڵانە، دكتۆر رامان پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی زانیاری زیاتر له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.
ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت” ئەو ئامێرە یاخود ئامێرانە بریتیین لە بۆڕی سلیکۆنی بە رێگای نەشتەرگەری دەچێندرێن لەناو چووکی پیاو، ئەو پیاوانەی بۆ هۆکاری جەستەیی کێشەی لاوازی سێکسی زۆر سەختییان هەیە و سودیان لە دەرمان وەرنەگرتووە، بە واتایەکی دیکە چاندنی ئەو ئامێرە بە کۆتا رێگا چارە دادەندێرێت بۆ ئەو پیاوانەی کێشەی لاوازی سێکسی سەختییان هەیە.” بە گشتی دوو جۆری هەیە، هایدرۆلیکی و نەرم (مانوەڵ)، جۆری هایدرۆلیکی وەك لە ناوەکەی دیارە کە هاوشێوەی ئەندامی نێرینەی پیاو سروشتی کار دەکات، جگە لە بۆڕی بۆ چاندنی لەناو چووك، پەمپی لەگەڵە، لە رێگای پەمپدان دەبێتە هۆی رەق بوون و هەڵستانی چووك. هەرچی جۆری مانوەڵە (نەرم)، بریتییە لە تەنها بۆڕی لەناو چووکی پیاو دەچێندرێن، هەموو کاتێك چووکی پیاو رەقە، بەڵام دەتواندێت ئاراستەی چووك بە دەست بۆ پێشەوە یاخود بۆ خوارەوە بچەمێندرێتەوە. 
بە گشتی رێژەی سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە لە ئاستێکی زۆر بەرزە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بێ کێشە نییە. لەبەر هەستیاری و پێشەکوتوویی ئەو تەنکنەلۆژیاییەی ماددەی بۆڕییەکانی لێ بەرهەمدەهێندرێت، نرخی تێچوونی ئامێرەکان بەرزە. ئەوەی ماوەتەوە بیڵێن، چاندنی ئەو ئامێرە دەبێت بەدەستی پزیشکی راهێنراو و پسپۆڕی ورد لەوبوارەبێت.

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *