نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرکەوتوو دەبێت لە یەک خستنەوەی ناوماڵێ ئیسلامییەکان

سەرکەوتوو دەبێت لە یەک خستنەوەی ناوماڵێ ئیسلامییەکان

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، بۆ یەکخستنی ناوماڵی ئیسلامییەکان،سەردانی عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری دەكات، دواتر سەردانی سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات.

عەبدولقادر حاجی توێژەر و شارەزایی كاروباری حزبە ئیسلامییەكان، ڕاگەیاند، هەوڵ بۆ یەكخستن و یەكدەنگی لەلایەن حزبە ئیسلامییەكان بۆ كۆتایی ساڵی 2017 دەگەڕێتەوە، كاتێك تا ئاستێكی باش ڕۆیشت، بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و زیادبوونی كورسیی لایەنێك لەناو ئیسلامییەكان، ئەو هەوڵە شكستی هێنا.

زیاتر گوتی، ئێستەیش ئەگەر بە ئاستی بەدەستهێنانی كورسی مامەڵە لەگەڵ یەك بكەن، ئەوا بێگومان ئەو هەوڵەش شكست دەهێنێت و ئیسلامییەكان ناتوانن بۆ ماوەی یەك مانگیش لە چوارچێوەیەكی دیاریكراو بمێننەوە.

حزبە ئیسلامییەكانی هەرێمی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی، لە ساڵی 2017دا هەوڵیان بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی ئیسلامی لە هەرێمی كوردستان هەبوو، بەڵام شكستی هێنا.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *