نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی کەنەدا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی کەنەدا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 24/10/2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئۆلریک شانون، باڵوێزی کەنەدا لە عێراق کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان وێڕای سوپاسکردنی باڵوێزی کەنەدا بۆ کار و هەوڵەکانی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی کەنەدا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.

باڵوێزی کەنەدا ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بەو پەیوەندییانە، لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

بارودۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و پشتگیریکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *