نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد

مەسرور بارزانی و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئەیلوولی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی ئەمریکی کرد بە سەرۆکایەتی جێنیفەر گاڤیتۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە ڕۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاووتوێ کرا.

جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەی بە پێگەی گرنگ و تایبەتی هەرێمی کوردستان دا کە ئەمریکا، بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و سەردانەکەشی بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی ئەمریکایە لە هەرێمی کوردستان.

لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی ئەمریکای لە هەرێمی کوردستان کرد و کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری خستەڕوو.

هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دایەلۆگی ستراتیجی عێراق و ئەمریکا و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *