حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كابینه‌ی نۆ به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمان به‌ران سه‌تان پڕۆژه‌ی گه‌وره و بچوك و ستراتێژی خراوه‌ته بوواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
حكوومه‌ته‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كار بوونی چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ كردووه،له دوواین بڕیاری مه‌سروور بارزانی دابینكردنی 33 ملیار دیناره بۆ 31 پڕۆژه‌ی گرنگی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌دێكانی.
به‌رپرسانی حكوومه‌تی خۆجه‌ی هه‌ڵه‌بجه باس له‌وه ده‌كه‌ن، مه‌سروور بارزانی گرنگییه‌كی تایبه‌ت ده‌دات به هه‌ڵه‌بجه و هه‌مووكات بوودجه‌ی زیاتر له شوێنه‌كانی تر بۆ هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانده‌كات و هیچ كات نه‌بووه پڕۆژه و پێشنیاری هه‌ڵه‌بجه ڕه‌ت بكاته‌وه.
بوودجه گه‌وره بۆ پڕۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر ته‌واوی سیكته‌ره‌كانی خزمه‌ت گوزاری له ماوه‌یه‌كی نزیكدا چه‌ندین پڕۆژه ده‌خرێنه بوواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.