نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: دەست بە دروستکردنی فڕۆکەخانەی دهۆک دەکرێتەوە

مەسرور بارزانی: دەست بە دروستکردنی فڕۆکەخانەی دهۆک دەکرێتەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی پڕۆژەی دروستکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆکی کرد و لە میانەی سەردانەکەیدا ڕایگەیاند،  پێداچوونەوە دەکەین بەم پڕۆژەیە و بەو گرێبەستانەی کراون، تا جارێکی دیکە دەست بکرێتەوە بە دروستکردنی ئەم فڕۆکەخانەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پڕۆژەی دروستکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆکی کرد، سەرۆکی حکوومەت لە نزیکەوە شوێنی پڕۆژەکە و نەخشە و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی بەسەر کردەوە کە پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و ئاسانکارییەکی زۆر بۆ گەشتکردنی هاووڵاتییانی پارێزگای دهۆک و بەستنەوەی بە پارێزگاکانی دیکەی هەرێم و عێراق و ئالوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەرەوە دەکات .

دەقی وتەکانی مەسرور بارزانی لە میانەی سەردانەکەی بۆ پڕۆژەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆک:

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

هاتووینەتە ئێرە بۆ سەردانی فڕۆکەخانەی دهۆک لە قەزای سێمێل، کە لە کابینەکانی پێشتر بڕیار درابوو ئەم فرۆکەخانەیە دروست بکرێت و بڕێک بودجەشی بۆ تەرخانکرابوو، کارێکی کەمیشی لەسەر کراوە، بەڵام بەداخەوە لەبەر قەیرانی ئابووری نەتوانرا تەواو بکرێت.

سەردانی ئێمە ئەمڕۆ بۆ ئەوەیە ، پێداچوونەوەیەک بەم پڕۆژەیە و بەو گرێبەستانەی کراون بکەین، تا جارێکی دیکە دەست بکەینەوە بە دروستکردنی ئەم فڕۆکەخانەیە، کە گرنگە بۆ دهۆک و دەورووبەریش.

ئەگەر خودا هاوکار بێت دوای دیراسەکردنێکی جددی کە دەستی پێکردووە، پڕۆژەکە ئامادە دەکەین ،تا ئەم فرۆکەخانەیە بە زووترین کات دەست بەکاربێت و بنیات بنرێت.

بۆیە حەزمکرد، هەموو هاووڵاتییانی کوردستان و بە تایبەت دانیشتووانی دهۆک ئاگادار بکەمەوە، ئەگەر خودا هاوکار بێت، دەست بە ئاوەدانکردنەوەی ئەم فڕۆکەخانەیە دەکەین، کە پێداچوونەوە سەرەتاییەکان، بەرەو کۆتایی چوون و ڕەنگە هەندێک گۆڕانکاریشی تێدا بکرێت، بەڵام هەرکات ئامادە بوو، دواتر موژدەی دەستپێکردنی ئەم پڕۆژەیەتان لە ماوەیەکی نزیکدا پێ دەدەین.

هەر سەرکەوتووبن…

بەپەلە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

به‌بۆنەی كۆچی دوایی هاوسه‌ری سه‌لام عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌. …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *