ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئوستورالی ئاشكرای كردووه كه هه‌ستانی خانمان له نیوه‌ی شه‌ودا و خه‌به‌ر بونه‌وه‌یان ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێش وه‌خته گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
پرخه و وه‌ستانی هه‌ناسه دوو هۆكارن كه ڕه‌نگه وابكات مرۆڤ له ناوه‌ڕاستی خه‌وه‌كه‌یدا بێ ئاگایانه خه‌به‌ری ببێته‌وه و ڕه‌نگه دوای ئه‌وه‌ی له ڕۆژێكی نوێ‌دا هه‌ڵده‌ستێت له خه‌و بیری نه‌مابێت كه نیوه‌ی شه‌و خه‌به‌ری بۆته‌وه.
پسپۆڕان له زانكۆی ئه‌دیلاید ی ئوستورالی باس له‌وه ده‌كه‌ن دوباره بوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌م حاڵه‌ته په‌یوه‌ندی به به‌رزی په‌ستانی خوێنه‌وه هه‌یه و ئه‌مه‌ش كار له دڵ و ملوله‌كانی خوێن ده‌كات و مه‌ترسی مردنی پێش وه‌خته به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ مێشك زۆر ده‌كات.