نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ئەمریكا هۆشداری لە بەهێزبوونی قاعیدە لە ئەفغانستان دەدات

ئەمریكا هۆشداری لە بەهێزبوونی قاعیدە لە ئەفغانستان دەدات

دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا هۆشداری لە بەهێزبوونەوەی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە لە ئەفغانستان دەدات و مەزەندەش دەكات لەماوەی یەك دوو ساڵی داهاتوودا بگەنە ئاستی هەڕەشە بۆسەر ئەمریكا.

دەیڤید كۆھێن، جێگری بەڕێوەبەری ئاژانسی ناوەندیی ھەواڵگریی ئەمریكا (CIA)، ئاشكرای كرد، تێبینییان كردووە چەكدارانی رێكخراوی ئەلقاعیدە خەریكی چەند چالاكییەكی نھێنی بووە لە دژی ئەفغانستان و ئەگەری ھەیە لە ماوەی یەك بۆ دوو ساڵدا بگەنە ئاستی ھەڕەشە بۆ سەر ئەمریكا.

بەرپرسانی دامەزراوە ھەواڵگرییەكانی ئەمریكا لە میانی بەشداریكردنیان لە لووتكەی ھەواڵگریی ٢٠٢١ كە لە واشنتۆنی پایتەخت بەڕێوەچوو، بانگەشەی ئەوەیان كرد كە لە ماوەی چەند ساڵێكدا رێكخراوی ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان بەھێز دەبێتەوە.

دەیڤید كۆھێن لە میانی وتارێكیدا لە لووتكەكەدا، رایگەیاند: “ئێمە بە راستی ئاماژەی چەند جووڵەیەكی نھێنیی ئەلقاعیدەمان لە دژی ئەفغانستان بینیوە. لە ئێستادا زۆر زووە بەڵام لە نزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكەین”.

جێگری بەڕێوەبەری (CIA) بۆچوونی لەسەر دووبارە بەھێز بوونەوەی ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان خستەڕوو و رایگەیاند:” ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە لە ماوەی یەك بۆ دوو ساڵدا دەبێتە مایەی ھەڕەشە بۆ سەر ئەمریكا، چونكە توانا ھەواڵگرییەكانی ناو ئەفغانستان لە ئاستی پێشوودا نییە”.

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *