نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی.. چوار ئۆتۆمبێلی فریا كه‌وتن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ دابینكرد

مه‌سرور بارزانی.. چوار ئۆتۆمبێلی فریا كه‌وتن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ دابینكرد


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌،به‌ فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی چوار ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخانكرا.

ده‌قی ڕنكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

بە فەرمانی بەڕێز (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دابینکردنی چوار ئۆتۆمبێل بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە کە بریتیە لە:
(دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن/ ئەمبوڵانس)
(دوو ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری/ پیکاب)

لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان لە نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستیەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەی شەهید.

بەناوی وەزارەتی تەندروستی، سوپاسی پاڵپششتی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ بەردەوام فراوانکردنی خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید.

د.ئاسۆ حەوێزی
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
١٣ی ئەیلول ٢٠٢١

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *