“لە بەرەكانی شەڕ رامەكەن”


avatar

کرمانج حسین مصطفی

رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) تۆمارێكی دەنگیی ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی دەوڵەتەكەی بڵاوكردەوە، كە تێیدا داوا لە چەكدارەكانی دەكات پێگەكانی خۆیان لەكاتی شەڕدا چۆڵ نەكەن.
بەهۆی شكستە یەك لەدوا یەكەكانیان لە بەرەكانی شەڕو لەدەستدانی چەند شارو شارۆچكەیەك، ئەبوبەكر بەغدادی پەیامێكی دەنگی بۆ چەكدارەكانی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا دەڵێت: “دووربكەونەوە لە دووبەرەكی و ناكۆكی‌و گوێڕایەڵی ئەمیرەكانتان بن و بەردەوام بن لە پاڕانەوە لە خودا”.

هاوكات خەلیفەكەی داعش دەشڵێت: “لە زوڵم و زۆرداری دووربكەونەوە و بەردەوام بن لەشەڕو پێگەكانی خۆتان لە بەرەكانی جەنگدا چۆڵ نەكەن و بەردەوام بن لە شەڕكردن”.
ئەو تۆمارە دەنگییە لە كاتێكدایە، كە بەهۆی شكست‌و هەڵاتنیان لە ناوچەی بەشیرو لەدەستدانی ئەو ناحیەیەو دەوروبەری، رێكخراوی داعش 45 چەكداری خۆی لە نزیك گەیاری سەر بەپارێزگای نەینەوا زیندەبەچاڵ كردووەو هەموویانی خستۆتەناو یەك گۆڕەوە.

بەپەلە

سه‌در: من ئیمامی مه‌هدی نییم

رێبەرى رەوتى سەدر تۆمارێکى دەنگى بڵاوکردەوە و تێیدا خۆى بەریکرد لەو کەسانەى کە بانگەشەى ئەوەیان …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *