نوێترین هەواڵ

وێنەی عەبدوللەتیف سەلەفی و ژنە نوێیەكەی ببینە


avatar

د.عەبدوللەتیف ئەحمەد ناسراو بە د.عەبدوللەتیف سەلەفی و چاوان سۆران، هاوژینی نوێی، رۆژی دووشەممە 9-5-2016 لە بازاڕی سلێمانی بینراون. وێنەكە لەلایەن فانێكی رووداوەوە نێردراوە.

دووشەممە 9-5-2015 هەفتەنامەی رووداو بڵاویكردەوە، دەڵێت بە ویستی خۆی د.عەبدوللەتیف سەلەفیی هەڵبژاردووە. سەبارەت بە جیابوونەوەشی لە مێردی پێشووی دەڵێت “سوێند دەخۆم بە خوای گەورە، خۆم كێشەم هەبووە لەگەڵ ئۆرڤان و ویستوومە جیاببمەوە لێی، نەك دكتۆر هۆكار بێت”.

ماوەی چەند رۆژێكە پەیوەندیی نێوان قوتابییەكی پەیمانگەی زانستە ئیسلامییەكان لە سلێمانی بە ناوی چاوان سۆران، لەگەڵ د.عەبدوللەتیف ئەحمەد، كە مامۆستایە لە هەمان پەیمانگە، بووەتە رۆژەڤی میدیای كوردی و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا زۆرترین قسەی لەسەر كراوە.

چەندین پەیامی دەنگیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكرانەوە كە دەگوترێ قسەی د.عەبدوللەتیفە بۆ چاوان. بەڵام رۆژی 7/5/2016 مامێكی چاوان بە ناوی سەربەست خەسرەو عارف، بۆ یەكەمجار ئاشكرایكرد كە چاوان شووی بە د.عەبدوللەتیف كردووە.
لە رووداو – سلێمانی

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *