نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / ڤیزای نێوان عێراق و ئێران ھەڵگیرا

ڤیزای نێوان عێراق و ئێران ھەڵگیرا

له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئێراندا بریاڕدرا ڤیزای نێوان عێراق و ئێران هه‌ڵبگیرێت.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12 ى 9 ى 2021 ، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا كه‌ له‌ نێوان  مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئێراندا به‌رێوه‌چوو،  رایانگه‌یاند: لەمەودوا گەشتیارانی ئێرانی و عێراقی پێویستییان بە ڤیزانابێت بۆ گەشت کردن لە نێوان  هه‌ردوو وڵاتدا .

 ئیبراهیم ره‌ئیسی له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا، باسمان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ داراییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كردووه‌ ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چه‌ند بریارێكی گرنگ له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ركراوه‌.

 هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌ هاوبه‌شه‌كه‌دا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند:  له‌كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ره‌ئیسی گفتوگۆمان له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسیه‌ی گرنگ په‌یوه‌ست به‌هه‌ردوو وڵات تاوتوێكردووه‌ ، هه‌روه‌ها باس له‌ په‌یوه‌ندی مێژوویی و برایه‌تی نێوان هه‌ردوولا كرا.

به‌یانی ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی حكوومی گه‌یشته‌ ئێران ، دواتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبۆوه‌ و  له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا گفتوگۆیان كرد.

بەپەلە

سەرۆک وەزیرانى داهاتوو؛ سەرکردەکانى شیعە بەرانبەر هێڵى دووەم

بەپێی رۆژنامەى “مەدا”ى عێراقى، دوو هێڵى سەرەکى لەناو هاوپەیمانى شیعەدا کێبڕکێ لەسەر پۆستەکە دەکەن کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *