نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / رۆژنامەنوسێک لەژێر فشاردا بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵات

رۆژنامەنوسێک لەژێر فشاردا بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵات


نوسەر و رەخنەگری سیاسی ھاوڕێ توانا (توانا مێرگەسەری) بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵات ، ناوبراو وەکو نوسەرێک لە زۆربەی سایت و رۆژنامەکانی ھەرێمی کوردستان نوسین و بیر و راکانی خۆی بڵاو کردۆتەوە و نوسینەکانیشی بە گشتی ئاراستەی حیزبەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیسلامی سیاسی کردوە ، ھاوڕێ توانالە ١٢/٩/٢٠٢١ لەناو ماڵەکەی و بەبەرچاوی ھاوسەر و کچە بچوکەکەیەوە ھەوڵی تیرۆرکردنی درا و دوای ئەوەی لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا سکاڵای تۆمارکرد بەڵام کەیسەکەیان پشتگوێ خست و لێکۆڵینەوەیان لە روداوەکە نەکرد بە ناچاری بەرەو شوێنێکی نادیار ھەلات ، هاوڕێ توانا مێرگەسەری لە پەیوەندیەکی تەلەفونی دا بە چرا نێتی راگەیاند : بە ھۆی نەبوونی ئازادی ڕادەربڕین و ھیچ دڵنیاییەک بۆ نوسەران ناچاربووم ماڵ و خاکی خۆم جێبێڵم ، راشیگەیاند ئەگەر لایەنی پەیوەندی دار ھەڵوێستیان نەبێت ، سنوردارکردنی ئازادی و ئەو مەترسیانەی لەسەر نوسەران و رۆژنامەنوسان دروست دەبێت پێگەی ھەرێم لە سەر ئاستی جیھان و وڵاتانی پێشکەوتوو بەرەو دواوە دەکشێتەوە . بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیامنێرمان لە چرانێت پەیوەندی کرد بە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا بەڵام ئامادە نەبوون ھیچ لێدوانێک بدەن،

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *