نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی و كونسوڵی بەریتانیا جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەریتانیا دەكەنەوە

مەسرور بارزانی و كونسوڵی بەریتانیا جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەریتانیا دەكەنەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 12 ی ئەبلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەیڤد هەنت کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

 سەرۆکی حکومەت، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون، هیوای خواست کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا، لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.

کونسوڵی گشتیی بەریتانیا، سوپاسی هەماهەنگیی و هاوکاری دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ  کونسوڵگەریی بەریتانیا و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندیی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێناندا. ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتیشی کرد لە ئەنجامدانی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە. پشتیوانیی شانشینی یەکگرتووشی بۆ سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *