نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و ئیمانوێل ماكرۆن

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و ئیمانوێل ماكرۆن

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 29ـی ئابی 2021 لە شاری هەولێر سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆك ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و كونسوڵی فەڕەنسا لە شاری هەولێر و ژمارەیەك ڕاوێژكاری سیاسی و سەربازیی حكوومەتی فەڕەنسا.

لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی سەرۆك ماكرۆن سوپاسی گەل و وڵاتی فەڕەنسای كرد كە لە تێكشكاندنی داعشدا پاڵپشتی گەلی كوردستان و پێشمەرگە بوون و، ئەوەی بە مێژوویەكی هاوبەشی شەرەفمەندانەی نێوان هەردوو گەل پێناسە كرد. سەرۆك بارزانی ئەوەشی خستەڕوو كە گەلی كوردستان خاوەنی فەرهەنگی پێكەوەژیانە و داعش نەیتوانی ئەو فەرهەنگە لە گەلی كوردستان بستێنێت و نەیتوانی لەناو كۆمەڵگەی كوردستاندا پێگە بۆ خۆی دروست بكات. سەرۆك بارزانی سوپاسی هەوڵەكانی سەرۆك ماكرۆنی كرد بۆ یارمەتیدانی عێراق و ڕایگەیاند كە ئەم هەوڵانە مایەی گەشبینین.

پقف
پقف

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك ماكرۆن ڕایگەیاند، كە “ویستم سەرۆك بارزانی ببینم بۆ دووپاتكردنەوەی ڕێز و دۆستایەتیی نێوان دوو گەل و بەردەوامبوونی پابەندیی فەڕەنسا بە شەڕی تیرۆریستانی داعش”.

ئەوەشی خستەڕوو كە پێشمەرگە بوێرانە شەڕی كرد و بوو بە سەرچاوەی ئیلهام و، ئەوە خۆی لە خۆیدا وانەیەكە كە یارمەتیدانی بیانی بە بێ بوونی جەنگاوەری بوێر لەسەر ئەرز سەرناكەوێت.

 هەر پەیوەست بە هەڕەشەی تیرۆریستان سەرۆك بارزانی ئەوەشی بە سەرۆكی فەڕەنسا ڕاگەیاند كە هەڕەشەی تیرۆر هێشتا ماوە چونكە ئەو هۆكارانەی بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی تیرۆر و توندڕۆیی هێشتا ماون.

43432
43432

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تاوتوێ كرا و هەردوولا هیوایان خواست كە هەڵبژاردنەكانی عێراق ببێتە ئامرازێكی باش بۆ دروستبوونی گۆڕانكاری و پێشڤەچوون و بەدیهاتنی ویست و ئیرادەی هاووڵاتیان.

بارودۆخی شنگال و ڕۆژئاوای كوردستان تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو و سەرۆك بارزانی نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ ئاییندەی كورد لە سووریا بە سەرۆك ماكرۆن گەیاند.

صپقص
صپقص

دوای تەواوبوونی ئەو كۆبوونەوەیە سەرۆك بارزانی پەیكەری پێشمەرگەی وەك هێمای بەرخودانی گەلی كوردستان لە بەرانبەر تیرۆر پێشكەشی سەرۆك ماكرۆن كرد و سەرۆكی فەڕەنساش دیارییەكی تایبەتی كە هێمای كۆماری فەڕەنسایە پێشكەش بە سەرۆك بارزانی كرد.

دواتر سەرۆك بارزانی یاوەریی سەرۆك ماكرۆنی كرد بۆ دیداری لەگەڵ خانەوادەی شەهید هوجام سورچی و پۆلێك پێشمەرگەی ئافرەتی هێزەكانی زێرەڤانی هەرێمی كوردستان.

43ص432
43ص432
پقپپصچ
پقپپصچ
پصچ
پصچ
فپقپقصچپقصچ
فپقپقصچپقصچ

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *