پارتی بۆ لایه‌نه‌كانی عێراق هاوشێوه‌ی موقته‌دا سه‌در پاشگه‌ز بنه‌وه له بڕیاری به‌شداری نه‌كردن له هه‌ڵبژاردن
دووای په‌یامێكی وته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ داوا كردن له ڕوتی سه‌در و ته‌واوی حزبانه‌ی 26 قه‌واره‌بوون كشابوونه‌وه له به‌شداری هه‌ڵبژاردن موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ڕای گه‌یاند، به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین جارێكی تر پارتی په‌یامی بۆ حزبه‌كانی تریش نارده‌وه ده‌ڵێ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
مەحمود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌ێنێت: لەڕوانگەی ھەست بە بەرپرسیاریەتی و بەخەمەوە بوونمان بۆ سەقامگیری و ئاڵۆزتر نەبوونی بارودوخی عێڕاق و، خستنە سەر رێچکەیەکی دروست و تەندروستی پرۆسەی سیاسی بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبوەکان، پێش دوو ھەفتە لە پەیامێکی فەرمیماندا داوامان لە بەڕێزانی رەوتی سەدر و چەند لایەنێکی دیکە کرد کە بەبڕیاری بەشداری نەکردنیان لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاقدا بچنەوە و، لەو پرۆسەیەدا بەشداری بکەن بەو مەبەستەی ھەموو لایەک پێکەوە قوڕسایی راستکردنەوە و چاکسازی و چارەسەری کێشەکانی عێراق بگرینە ئەستۆ.
ده‌شڵێت: دیارە دوای پێداچونەوە و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی (سەید موقتەدا سەدر) رایگەیاند کە وەکو رەوتی سەدر بەشداری لەپرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن، ئەم بڕیارەیان خزمەت دەگەیەنێ بە بەرژەوەندییە گشتییەکان و، ھێمنانەتر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە. بۆیە دووبارە داوا لە تەواوی ئەو حزب و قەوارە سیاسی و کەسایەتیانەی دیکە دەکەینەوە کە بە بڕیاری بەشدارینەکردن و پاشەکشەکردنیان لە پرۆسەی ھەڵبژاردندا بچنەوە و، ھانیان دەدەین بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆسەکە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی عێراق.