شاره‌زایه‌كی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێی وایه، سه‌ردانی دووه‌م سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا بۆ كوردستان به‌هێزیی پێگه‌ی هه‌ولێر ده‌رده‌خات له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهان، پێویسته كۆمپانیا گه‌وره‌كانی فه‌ڕه‌نسا بانگهێشت بكرێنه كوردستان. به‌هێزترین لۆبیی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسایه و ماكرۆن دۆستی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانه.
سامان شاڵی، شاره‌زای پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ڕاگه‌یاند: “پێوه‌ندیی كورد و ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ڕی جیهانیی یه‌كه‌م، ئه‌وكات کە ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه‌وت، كوردستان یه‌كه‌م جار كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڕه‌نسا‌وه. به‌هێزبوونی پێوه‌ندیی فه‌ڕه‌نسا و كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1991 كه ناوچه‌ی ئارام بۆ كوردستان دروست كرا و ده‌وڵه‌تی فه‌ڕنسا ده‌ورێكی سه‌ره‌كیی هه‌بوو، پاشان ئه‌مەریكا و به‌ریتانیا هاتنه سه‌رخه‌ت و، پێوه‌ندێكی به‌هێزی سیاسی و مرۆیی له نێوان كوردستان و فه‌ڕنسادا دروست بوو”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: “فه‌ره‌نسا پشتیوانێكی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستانه و درێخیی نه‌كردووه له شه‌ڕ دژی تیرۆر، له دوای ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییش، ده‌وڵه‌تانی دنیا دەرگایان لەسەر هەرێمی کوردستان داخستبوو، سه‌رۆك ماكرۆن له فه‌ڕه‌نسا پێشوازیی له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی كرد. سه‌ردانی ماكرۆن بۆ هه‌ولێر دووه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكه‌كانی فه‌ڕه‌نسایه بۆ كوردستان، ماكرۆن دۆستێكی نزیكی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانه و پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیان به‌ره‌و به‌هێزیی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت و، ده‌وری فه‌ڕه‌نسا له كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا له عێراق به‌هێزتر ده‌بێت.”
گوتیشی: “هاتنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا گرنگیی كوردستان بۆ ده‌وڵه‌تانی دنیا و وه‌زنی شه‌راكه‌تی سیاسی له عێراقدا ده‌رده‌خات. كوردستان یاریكه‌رێكی به‌هێزه له عێراق و ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی و جیهانیدا و فه‌ڕه‌نسا پشتیوانی لە بووژانه‌وه‌ی ئابووریی كوردستان ده‌كات، كۆمه‌ڵێك كۆمپانیایان له كوردستان هه‌یه و ئێستا له تمووحی ئێمه‌ی كورد نییه، كاربكرێت بۆ ڕاكێشانی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی فه‌ڕه‌نسا، تاكوو چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری فه‌ڕه‌نسا زیاتر بێت ئه‌وه‌نده زیاتر پشتیوانی و دۆستایه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌هێز ده‌بێت “.
”یه‌كێك له لۆبییه به‌هێزه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسایه، هه‌رچه‌ند لۆبیی كوردی له ئاستی تمووحی ئێمەدا نییه، به‌ڵام نوێنه‌رانمان له وڵاتان ئه‌وه‌ی توانیویانه و له‌سه‌ر شانیان بووه بۆ به‌هێزكردنی پێوه‌ندیی كوردستان و ده‌وڵه‌تان كردوویانه و به‌پێی سیاسه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كار ده‌كه‌ن بۆ گۆڕینی فكری سیاسیی ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌رانبه‌ر بە هه‌رێمی كوردستان و پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم لۆبی له وڵاتانی ئه‌ورووپی به‌هێز بكات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بییش.” سامان شاڵی وای گوت.
ئەو شاره‌زایەی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ڵێت: “هه‌میشه هه‌وڵی فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه بووه کە كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدا به‌هێز بێت و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێت، فه‌ڕنسا به‌هۆی ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا هه‌یه‌تی ده‌توانێت هه‌ولێر و به‌غدا زیاتر لێك نزیك بكاته‌وه و، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تییش فه‌ڕه‌نسا ده‌توانێت هاوكاری كوردستان بێت و له بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەته‌واوی پاڵپشتی كوردستان بووه”.
بەپەلە
مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …