نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان..له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو به‌شێوه‌ی داخراو به‌ڕێوه‌بچێت

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان..له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو به‌شێوه‌ی داخراو به‌ڕێوه‌بچێت


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ فراکسیۆنەکان گەیشتوونەتە بۆچونێکی ھاوبەش بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان، ، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕانیش له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتیكرده‌وه‌، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت لیستی ھەڵبژاردن بکرێتە داخراو .

لەگەڵ ئاشکرابوونی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و دەرچوونی بەشێك لە کاندیدەکان بۆ پەرلەمان، تێبینی لەسەر توانا و لێھاتووییان بۆ کاری پەرلەمانی دەبێتە جێ قسەو باسی ھاووڵاتیان. ئێستا کۆدەنگیەکی سیاسی ھەیە یاسای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ھەمواربکرێتەوە، له‌وباره‌شه‌وه‌ هێمن هه‌ورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند، لە نێوان لیستی داخراو و کراوەدا ھاوسەنگیەك ھەڵدەبژێرین.

گوڵستان سەعید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕانیش له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتیكرده‌وه‌، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت لیستی ھەڵبژاردن بکرێتە داخراو و بڕیاربەدەستانی لایەنە سیاسیەکانیش بێنە پەرلەمان و مافی پێکھاتەکان پارێزراو بن.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *