جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ فراکسیۆنەکان گەیشتوونەتە بۆچونێکی ھاوبەش بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان، ، سهرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕانیش له پهرلهمانی كوردستان دووپاتیكردهوه، ئهوان دهیانهوێت لیستی ھەڵبژاردن بکرێتە داخراو .
لەگەڵ ئاشکرابوونی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و دەرچوونی بەشێك لە کاندیدەکان بۆ پەرلەمان، تێبینی لەسەر توانا و لێھاتووییان بۆ کاری پەرلەمانی دەبێتە جێ قسەو باسی ھاووڵاتیان. ئێستا کۆدەنگیەکی سیاسی ھەیە یاسای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ھەمواربکرێتەوە، لهوبارهشهوه هێمن ههورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان رایگهیاند، لە نێوان لیستی داخراو و کراوەدا ھاوسەنگیەك ھەڵدەبژێرین.
گوڵستان سەعید، سهرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕانیش له پهرلهمانی كوردستان دووپاتیكردهوه، ئهوان دهیانهوێت لیستی ھەڵبژاردن بکرێتە داخراو و بڕیاربەدەستانی لایەنە سیاسیەکانیش بێنە پەرلەمان و مافی پێکھاتەکان پارێزراو بن.