بەهۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە شنگال، فڕۆکەکانی تورکیا ئەو ناوچانە بۆردومان دەکات. بەرپرسێکی پارتیش لە شنگال رای دەگەیەنێ، پەکەکە ئێزدییان لەناو بنکە و بارەگاکانی خۆی دەهێڵێتەوە، بۆ ئەوەی فڕۆکەکانی تورکیا کە بۆردومانی کردن بکوژرێن و بڵێن فڕۆکەکانی تورکیا ئێزدییەکان دەکوژێ.
سلێمان حەسەن، بەرپرسی لیژنەی پارتی لە قەزای شنگال، لەمبارەوە دەڵێ: ”پلانی پەکەکە ئەوەیە، کە گەنجانی ئێزدی بکوژرێن، بۆ ئەوەی رایبگەیەنێ، کە فڕۆکەکانی تورکیا ئێزدییان دەکوژێ، ئەمە پلانێکی پەکەکەیە بۆ ئەوەی خەڵکی ئێزدی بەخۆیەوە پەیوەست بکا.
ئەو بەرپرسەی پارتی لە شنگالرایگەیاند: ”پەکەکە مێرمنداڵانی ئێزدی لە خوار تەمەنی 18 ساڵی هەڵدەخەڵەتێنێ و دەیانباتە ناو بارەگاکانی خۆی، بۆ ئەوەی مێشکیان بشواتەوە.
سلێمان حەسەن، گوتیشی: ”چیای شنگال لە خەڵکی شنگال قەدەغە کراوە، چونکە پەکەکە دەیان تونێلی تیادا لێداوە و خەڵکەکەش لە شار و ناوچەکەیان بوونەتە بیانی، تەنانەت ئەگەر کەسێک بگەڕێتەوە بۆ شنگال و کار لەگەڵ پەکەکە نەکات، ئەوا ناتوانێ بمێنێتەوە.
سەرەتا / کوردستان / پهكهكه هاوڵاتیانی ئێزیدی وهك قهڵخانی مرۆی له بۆردوومانهكانی توركیا بهكاردههێنێت
بەپەلە
شەممە وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری بەغدا سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد و چەند نووسراوێكی فەرمی حكوومەتی هەرێمی رادەستی سەرۆك وەزیران كرد.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا نووسراوی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی …