ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عێراق بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی ئابی 2021، ئه‌حمه‌د مورته‌زا زوهێری، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن كۆچی دوایی كردوه.
زوهێری له ماوه‌ی ساڵانی 1991 بۆ 2003 له رژێمی به‌عسی روخاودا وه‌زیری گواستنه‌وه بووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئابی 2021، ئەرشەد زێباری، پارێزگاری پێشوتری سلێمانی و دامەزرێنەری پارتی ئازادی و دادپەروەری و سەرۆکی عەشیرەتی زێباری لە شاری سلێمانی و لەتەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەرشەد محەمەد ئەحمەد زێباری، ساڵی 1942 لە دایکبوەو ساڵی 1964 کۆلێژی سەربازی تەواوکردووە، لە شەستەکاندا فەرماندەی ھێزی مغاویر بووە لە فیرقەی چوار‌و لەنێوان ساڵانی 1977- 1980پارێزگاری سلێمانی بووە. دواتر دەبێتە وەزیری دەوڵەت لەحکومەتی عیراقدا. لەدوای رووخانی رژێمی سەدام حسێن ساڵی 2003 پارتی ئازادی و دادپەروەریی دامەزراندووە.
بەپەلە
بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران
بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …