ناوبراو راشیگه‌یاند، ته‌واوی ئه‌زموونی كاره‌كانم له رابردوودا، بۆ سه‌رده‌می قاسم سوله‌یمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بێگومان رێچكه‌ی ئه‌و، له سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ده‌گرمه به‌ر.
روونیشیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ، ئاماده‌كاری بۆ چۆنییه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران، ده‌كه‌ین.
حوسێن ئه‌میر عه‌بد له‌هیان، پێشتر وه‌ك یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاریكردووه، جیا له‌وه‌ش وه‌ك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ركه‌وتووه، له ریزی سوپای پاسدارانیش رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه، وه‌ك كاندید بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌لایه‌ن ئیبراهیم ره‌ئیسییه‌وه، ده‌ستنیشانكراوه.