نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / خانه‌قین..500 ماڵی كورد زێدی خۆیان به‌جێ هێشتووه‌ به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر گیانیان

خانه‌قین..500 ماڵی كورد زێدی خۆیان به‌جێ هێشتووه‌ به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر گیانیان

به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ماڵی كورد له‌ سنووری خانه‌قین چۆڵیان كردووه‌ و به‌شێكی زۆری لادێكانیش كه‌ كوردنشینن، چۆڵ كراون و باریان كردووه‌.
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا ڕاگەیاند: “له‌ خانه‌قین 36 گوندی كوردنشین چۆڵ كراون و له‌و گوندانه‌ی كه‌ عه‌ره‌ب و بوون و ناوه‌ به‌ناوه‌ كوردی تێدا بووه،‌ كورده‌كان لەو شوێنانە دەرکراون و 500 خیزانی باریان كردووه و‌ به‌شێكیان چوون بۆ سلێمانی و ئه‌م ره‌وشه‌ ده‌ره‌نجامی 16ی ئۆكۆتبه‌ر کە هاته‌ ئاراوه و‌ حه‌شدی شەعبی ته‌واو ناوچەکەی كۆنترۆڵ كردووه و‌ خانه‌قین مه‌ترسی جدی له‌سه‌ره و‌ حه‌شدی شەعبی بیانوو به‌ خه‌ڵك ده‌گرن، دوێنێ شه‌و هه‌وڵیان داوه‌ كۆمه‌ڵێك چالاكوانی كورد ده‌ستگیر بكه‌ن”.
گوتیشی: “ناوچەی ماددەی 140 بەگشتی لە شنگالەوە تا خانەقین لە دوای پرۆسەی ئازادییەوە ئاوات و هیوایەک هەبوو کە بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان، بەڵام بەداخەوە لە سەرەتای پرۆسەی ئازادیدا هەنگاوەکان بە خاوی نران”.
ئەو بەرپرسەی پارتی باسی لەوەش کرد: “لە دوای 2003ـوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاکوو 16ی ئۆکتۆبەری 2017 خانەقین، کەرکووک و شنگال خۆی بە کردەیی حاکم بوو و شارەکان بە دەستی خۆیەوە بوو، به‌س ئێستا هیچ به‌ده‌ستمان نه‌ماوه”.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *