نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چه‌ندین گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر پڕۆژه‌كانیان ده‌ستی پێكرده‌وه‌

چه‌ندین گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر پڕۆژه‌كانیان ده‌ستی پێكرده‌وه‌

سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر بڵاوی كرده‌وه‌، لە سەر رێژەی ١٥٪ و ١٠٠٪ی داهاتی شارەوانی، دەست بە پرۆژەکانی ناو گەرەکەکان کراوە لە ئێستا ئەم پرۆژانە دەست پێ کراون.
سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر بڵاوی كرده‌وه‌، لە سەر رێژەیی ١٥٪ و ١٠٠/ ی داهاتی شارەوانی ، دەست بە پرۆژەکانی ناو گەرەکەکان کراوە لە ئێستا ئەم پرۆژانە دەست پێ کراون.
پڕۆژه‌كان بریتین له‌:
١- دروستکردنی شەقامێکی ١٥م لە گەڕەکی شارەوانی
٢- دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی ئەندازیاران
٣- تێکەڵەڕێژکردنی سایدی دووەمی شەقامی (٣٠)م لە گەڕەکی فەرمانبەران بە تێکەڵەی جۆری B
٤- دروستکردن و تەواوکاری شەقامێک لە گەڕەکی فەرمانبەران (١٠) هەزاری لەگەل ئاوەرۆیی لوولەیی
٥- دروستکردنی شەقامێکی کۆنکریت لە گەڕەکی موفتی
٦- دروستکردنی ئاوەرۆیی لوولەیی لە گەڕەکی مامۆستایان
٧- دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی گرد جووتیار.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌: لە ماوەی داھاتوو چەندین پرۆژەی تر، کە پێش ماوەیەک ئاماژەیان پێ کرابوو، دەچنه‌ واری جێبەجێکردنه‌وه‌.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *