نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی (الأمة)ی عێراقی دەکات

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی (الأمة)ی عێراقی دەکات

ئەمڕۆ شەممە 31ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی (الأمة)ی عێراقی کرد بە سەرۆکایەتی مەحمود حوسێن ئەلعگیلی ئەمینداری گشتیی حزبى الأمة.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ کرا و جەخت لە پێویستی زەمینەخۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد کرا كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكان دەستەبەر بكات.

شاندی حزبی (الأمة)ی عێراقی، ستایشی هەڵوێستی هەرێمی کوردستانیان کرد لە میوانداریکردن و یارمەتیدانی سەدان هەزار ئاوارەی پارێزگاکانی عێراق کە بە ئاشتی و ئارامی لە هەرێمی کوردستاندا دەژین.

 لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی کرا لە سەر بنەمای دەستوور.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *