كابینه‌ی نۆ به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی له دوو ساڵی ڕابردوو به دروشمی چاكسازی و فره چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئابووری،ده‌ست به‌كاربوون شرۆڤه كارێكی ئابووری ده‌ڵێ مه‌سروور بارزانی به چاكسازی و فره چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئابووری كوردستان له قه‌یرانی ئابووری ڕزگاركرد.
د. هاشم محه‌ممه‌د پسپۆڕی ئابووری به چركه‌ی ڕاگه‌یاند، كوردستان له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووری بوو به‌ڵام مه‌سروور بارزانی ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ییه بووه فریاد ڕه‌سی ئابووری كوردستان و دانانی ژێرخانێكی ئابووری به‌هێز.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، مسووڕی مه‌سروور بارزانی له‌سه‌ر چاكسازی و فره چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئابووری وڵات ده‌بینین دووای دووساڵ ته‌مه‌نی حكوومه‌ت له‌سه‌ر پێ سه‌ربه‌خۆی ئابووری وه‌ستاوه له كاتی خۆیدا مووچه دابه‌شده‌كات و پڕۆژه‌كان كاركردن تێیاندا ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه.
زیاتر وتی، دووساڵی ئاینده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌م چاكسازی و فره چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و پشت نه‌به‌ستن به‌ته‌نها داهاتی نه‌وت كوردستان بۆ هه‌تا هه‌تاییه ڕزگار ده‌كات له قه‌یرانی دارایی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌س نه‌ڵێ 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بووه‌ته هۆی هه‌ڵگرتنی لێبڕینی مووچه نه‌خێر ئه‌وه هه‌نگاوه‌كانی چاكسازییه ئه‌م دۆخه باشه‌ی ئابوور كوردستان ده‌بینین هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت به‌ته‌واوه‌تی پشت به‌داهاتی ناوخۆ ببه‌سرێت بۆ مووچه و خزمه‌ت گوزارییه‌كان و پڕۆژه‌كان.