مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، كۆتایی هێنان به لێبڕینی مووچه ڕاگه‌یاند و وتی به خه‌ڵكی خۆمانمان وت هه‌ركات داهاتی حكوومه‌ت بگاته ئه‌و ئاسته‌ی به‌شی مووچه بكات ئه‌وه لێبڕینی ناچاری سه‌ر مووچه هه‌ڵده‌گرین.
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له پاش بڕیاری لابردنی مووچه پێدانی مووچه به ڕێژه‌ی %100 بووژانه‌وه ڕوی كردووه‌ته بازاڕ و دووكانداران باس له‌وه ده‌كه‌ن له به‌رده‌وامی پێدانی مووچه له‌كاتی خۆیدا له چه‌ند مانگی ڕابردوو وه ئێسته‌ش لێبڕینی مووچه نه‌ماوه بازاڕ بووژاوه‌ته‌وه بازاڕمان باش بووه.
فه‌رمانبه‌ری ته‌ندروستی حه‌سن محه‌ممه‌د به چركه‌ی ڕاگه‌یاند، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانێكه قه‌یرانه‌كان تێ ده‌په‌ڕێنێت و ڕاستگۆیه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیدا، هه‌ڵگرتنی لێبڕینی مووچه پێدانی مووچه له چه‌ندین مانگی ڕابردوو له كاتی خۆیدا هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و چاكسازییه بوو ماوه‌ی دووساڵی ڕابردوو ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌و فه‌رمان به‌ره‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌ڵێ، مه‌سروور بارزانی ڕاستگۆبوو وتی هه‌ركات دۆخی دارایی باشبوو ئه‌وه مووچه وه‌ك خۆی لێده‌كه‌ینه‌وه ئه‌مڕۆش ده‌بینین، له باشبوونی دۆخی دارایی كوردستان ته‌مویلی مووچه‌ی فه‌رمان به‌ران كرایه‌وه به 100% ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێ ئێمه سه‌رۆك وه‌زیرانێكی ڕاستگۆمان هه‌یه و خه‌می مووچه خۆر و ئه‌و هاووڵاتیانه‌شییه‌تی مووچه خۆر نین بینیمان به هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت سه‌تان پڕۆژه له كوردستان به‌رده‌وام بوو هه‌زاران هه‌لی كاری ڕاخساند.
بارام ئیمامی دووكاندار له قه‌یسه‌ری شنه‌روێ هه‌ڵه‌بجه به چركه ده‌ڵێ، له ماوه‌ی چه‌ندین مانگی ڕابردوو حكوومه‌ت مووچه‌ی له كاتی خۆیداوه به فه‌رمان به‌ره‌كانی ئه‌وه جووڵه‌ی باش كه‌وتووه‌ته بازاڕ و كڕین و فرۆشتن زیادی كردووه،له‌م مانگه‌وه‌ش لێبڕینی مووچه نه‌ماوه سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شێكی وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه به‌ڵام ئه‌توانین بڵێن زیاتر گه‌رموو گوڕی خستووته بازاڕ.
له سیسته‌می ئابووری كاتێك هاووڵاتی و فه‌رمان به‌ران له كاتی خۆیاندا مووچه وه‌رده‌گرن و پڕۆژه‌كان كاركردن تێیاندا به‌رده‌وامه هه‌زاران هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت و پاره له بازاڕ ده‌ستاو ده‌ست ده‌كات و جووڵه‌ی كڕین و فرۆشتن زیاد ده‌بێت.