
راوێژكارێکی ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئيراده‌ى پته‌وى حكوومه‌ت و پێداگری له‌سه‌ر چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى سێكته‌ره‌كان و ڕێگرى له گه‌نده‌ڵى و كه‌مكردنه‌وه‌ى دزه‌پێكردنى داهاتى گشتى، حكوومه‌تى له شۆكى قه‌يرانه‌كان ده‌رباز كرد و گهيانديه ئه‌و قۆناغه‌ى كه ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى حكوومه‌ت بتوانێت زاڵبوون به‌سه‌ر كورتهێنانى ته‌مويلى مووچه ڕابگه‌يه‌نێت.
ڕۆژی یەکشەممە 25/7/2021، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕای گه‌یاند: “له‌م مانگه‌وه به‌بێ لێبڕین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێ.
لاێ خۆیەوە د. ئەرشەد تەها، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە سیاسەتی ئابووری و راوێژكاری پێشكەوتووی ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان، ڕاگەیاند: “ئيراده‌ى پته‌وى حكوومه‌ت و سووربوونى له‌سه‌ر چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى سێكته‌ره‌كان و ڕێگرى له گه‌نده‌ڵى و كه‌مكردنه‌وه‌ى دزه‌پێكردنى داهاتى گشتى حكوومه‌تى هه‌رێمى له شۆكى قه‌يرانه‌كان ده‌رباز كرد و گه‌ياندييه ئه‌و قۆناغه‌ى كه ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت بتوانێت زاڵبوون به سه‌ر كورتهێنانى تهموويلى مووچه ڕابگه‌يه‌نێت.
زیاتر گوتیشی: “به به‌رده‌وامیى چاكسازييه‌كان و دانانى پلانى په‌ره‌پێدانى پێنج ساڵه‌ى ئابوورى و پاراستنى دۆخى ئارامى و ئاسايشى كوردستان، حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ده‌چێته قۆناغێكى نوێی گه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیى ئابوورى كه گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌دواوه نه‌بێت.
ئەرشەد تەها پێیوایە بڕیارەکەی حکوومەت و چاکسازی، کاریگەریی باشی دەبێت، گوتیشی: ” بێگومان ئه‌مانه‌ش هه‌مووى كاريگه‌ریى له‌سه‌ر خواستى گشتى و بووژانه‌وه‌ى بازاڕ و زيادبوونى داهاتى تاكه‌كه‌س ده‌بێت، كاريگه‌رييه‌كانى ته‌نیا له‌سه‌ر مووچه‌خۆران نابێت، به‌ڵكوو هه‌موو سێكته‌ره ئابوورييه‌كانى ئابووریى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه.