
ئەمڕۆ شەموو 28ی تشرینی دووەمی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتیی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ ڤۆلیبۆڵ، پیرۆزبایی لە سەرۆک، ڕاهێنەر و گشت وەرزشوانانی یانەی سەنحاریبی کچان لە دهۆک کرد.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی «ئێکس» بڵاوی کردووەتەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ڕاهێنەر و گشت وەرزشوانانی یانەی سەنحاریبی کچان لە دهۆک دەکەم بە بۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتیی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ ڤۆلیبۆڵ.
لە پەیامەكەیدا زیاتر هاتووە، “هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوام بۆ ئەوان و هەموو وەرزشوانانی کوردستان دەخوازم.”





























