
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی: لە چوارچێوەی بانگەوازەکەی سەرۆک بارزانیدا ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ یەکێتی و رێگری لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ پەرتکردنی هەرێمی کوردستان
هێمن هەورامی:ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، هەڵوێستی فەرمیی حزبەکەی سەبارەت بە دۆخی ناوخۆ و پەیوەندییە سیاسییەکان خستەڕوو و جەختی لەسەر یەکڕیزی و پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێم کردەوە.
لە دیدارەکەدا کە تێیدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کران، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوە دا کە پارتی هەمیشە بڕوای بە چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی لێکتێگەیشتنەوە هەیە، لەو سۆنگەیەشەوە رایگەیاند: «لە چوارچێوەی دەستپێشخەری و بانگەوازەکەی جەنابی سەرۆک بارزانیدا، ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان بە تەواوی ئامادەین بۆ کۆبوونەوە و ئەنجامدانی گفتوگۆی جددی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ئامانجی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان





























