وەزارەتی کارەبا بڵاوی کردەوە: “کۆمپانیای داناگاز لە رۆژانی (20-21-22)ی ئەم مانگە دەست بە چاکسازیی ساڵانەی خۆی لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی گاز دەکات.”ئاماژەی بەوەش داوە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، بڕی 300 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز کەم دەبێتەوە و بەهۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکانی کارەبا زیاتر لە 1600 مێگاوات كارەبا کەم دەبێتەوە. جەختی …
زیاتر بخوێنەوەئەنجوومەنی دەوڵەت وەڵامدانەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی دواخست
ئەنجوومەنی دەوڵەت یاداشتی کۆتایی خۆی لەسەر داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئامادە کردووە، بەڵام دووپاتی دەکاتەوە، دەبێت نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ئیمزای یاداشتەکە بکات، ئینجا دەینرێن. بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2025، ئەنجوومەنی دەوڵەتی عێڕاق بۆ یەکلاییکردنەوەی لایەنە یاساییەکەی پرسی ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بەڵام …
زیاتر بخوێنەوەئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدرال دەکات پەلە بکات لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ناردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئەیلوولی 2025، بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.لە بڕگەی یەکەم، دوا پێشهاتەکانی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و بابەتی داهاتە نانەوتییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم و تاووتوێکردنی میکانیزم و ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پابەندیی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی بڕیاری …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشووريی ئهمريكا دەکات
ئهمڕۆ پێشوازیمان له ژمارەیەک کەسایەتییئاشووريی نیشتەجێی ئهمهريكا به سهرۆكايهتيى بەڕێز سام دهرمۆ، سهرۆكى دامهزراوهى ئاشوورييهكان لهپێناو دادوهريدا كرد.شاندەکە ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و ئازادیی لە هەرێمی کوردستان کرد.پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان بە پاراستنی مافی گشت پيکهاتەکان و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
زیاتر بخوێنەوەپۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارەکان لەدایکبووی ساڵی 1999 و 2000ـن و 126 ملیۆن دینارو بڕێک دۆلاری ئەمریکی و نزیکەی 60 مسقاڵ زێڕیان دزیوە
پۆلیسى سلێمانى لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد کە (١٢٦) ملیۆن دینار و بڕێک دۆلاری ئەمریکی و نزیکەی ٦٠ مسقاڵ ئاڵتوونی لێ دزراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن. هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەدا. بە گوێرەى …
زیاتر بخوێنەوەپهیامی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە ساڵیادی ههڵگیرسانى شۆڕشی مهزنی ئهیلوول
ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە، یادی شۆڕشی مهزنى ئهیلوول بە ڕێبەرایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان جەنابی بارزانیی نەمر دەکەینەوە، كە شۆڕشێکی سەرتاسەری خهڵكی كوردستان بوو به ههموو نهتهوه و ئایین و پێکهاتە جیاوازهكانەوە، لەپێناو بەرگریکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان و وەستانەوە دژی ستەم و داگیرکاری.بەهۆی خۆڕاگری و ئیرادەی بەهێزی …
زیاتر بخوێنەوەئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانمان کرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکە، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، سهرهخۆشیمان ئاراستەی بنهماڵه و كهسوكار و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوو سەعد خالید وەزیری پێشووتری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان کرد .بڕگەی یەکەم، گفتوگۆکردن بوو لەسەر دوا پێشهاتی هەردوو دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان ودەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و تاوتوێ کردنی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ لەسەر ئەم …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی شاندێکی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا کۆ بوونەوە
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە شاندێكی ژووری بازرگانیی ئەمەریكا بە سەرۆكایەتیی ستیڤ لوتس جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی ئەمەریكا كرد، كە لە ژمارەیەكی زۆری كۆمپانیا ئەمەریكییەكان پێكهاتبوو. لە كۆبوونەوەدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەت و وێندی گرین كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا ئامادەی بوون، سەرۆكی حكوومەت وێڕای بەخێرهێنانی شاندەكە، …
زیاتر بخوێنەوەبەپەلە.. هەر ئێستە مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە و هەناردەكردنەوەی نەوت ڕایگەیاند
مەسرور بارزانی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: هەمیشە كێشەیەكی نوێ لە حكوومەتی فیدرالییەوە بۆ مووچە دروست كراوە، بەڵام هەوڵمان داوە لەسەرخۆ و بە گفتوگۆ چارەسەری بكەین، ئەوەی لەسەر ئیمەیە دەیكەن، ئێستەش شاندی ئێمە لە بەغدا لە گفتوگۆ بەردەوامن و لەسەر داهاتی نانەوتی گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی بۆ …
زیاتر بخوێنەوەدیداری سەرۆك بارزانی لەگەڵ كەناڵی فرانس 24ی فەرەنسی
سەرۆك بارزانی دیدارێكی تایبەتی لەگەڵ كەناڵی فرانس 24ی فەرەنسی ئەنجامداوە و تێیدا تیشكی خستووەتە سەر چەندین بابەتی هەنووكەیی ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانی.ئەمەی خوارەوە دەقی دیدارەكەی سەرۆك بارزانییە لەگەڵ كەناڵی فرانس 24:-_ ئهم كاتهتان باش.. لهگهڵ ئهڵقهیهكی نوێی (ڕووبهڕوو) بهرنامهی دیداری فهرهنسی له كهناڵی فرانس 24میوانی ئهمڕۆمان مهسعوود بارزانی سهرۆكی …
زیاتر بخوێنەوە