نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادیی ئایینی دەکات

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادیی ئایینی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی 2ی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو (APPG) تایبەت بە داکۆکیکردن لە ئازادی ئایینی بە سەرۆکایەتیی جیم شانۆن، ئەندامی پەرلەمان و بەرپرسی گرووپەکە کرد.

لە دیدارەکەدا، شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی گرووپەکەیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو. شاندەکە بە پێزانیێکی زۆرەوە، دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکان و ئازادیی ئاینییان لە هەرێمی کوردستان نرخاند.

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کورستان بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و برەودان بە بنەماکانی ئازادیی بیروباوەڕ و ئازادیی ئایینی و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان.

بەپەلە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە عەممار حەکیم دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە عەممار حەکیم کرد بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *